دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:
بسمالله الرحمن الرحیمإِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای سیستان و بەلووچێستان وێڕای دەربڕینی داخ و کەسەری، هێرشی تیرۆریستی بۆسەر وەزارەتی دادی ئەو پارێزگایەی کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی تاقمێک لە هاوڵاتیان، بەتوندی ئیدانە کرد.
ئەو کارانە کە بە مەبەستی پەرەسەندنی ناهێمنایەتی، ترس و دووبەرەکی لەنێو خەڵکیدا دەکرێن، پێچەوانەی بنەماکانی مرۆیی، ئیسلامی و ئەخلاقییە.
جەماعەت بە جەخت لەسەر ڕوانگەی بنەمایی خۆی کە دژی تووڕەیی، زێدەخوازی و هەڕەشە لە هێمنایەتی نەتەوەییە، خوازیاری هەوڵی زیاتری نەتەوەییە بۆ دابینکردنی دادپەروەری، ژیانی ئاشتیخوازانە و گەشەی وتووێژی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا.
وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانی داخلەدڵ و ئاواتی شیفای بەپەلە بۆ برینداران، لە ناوەندەکانی بەرپرس چاوەڕێ دەکەین بە ڕاشکاوی و جددییەوە هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە تاوتوێ بکەن و سەبەبکارانی بە سزای یاسایی خۆیان بگەیێنن.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای سیستان و بەلووچێستان ۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۴

بۆچوونهکان